رۆژی پێنجشەممە 30ی ڕێبەندانی ، “ئەسرین محەممەدی”، خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی وڕمێ ئازاد کرا.
شایانی باسه، ناوبراو ڕێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستبەسەر و کۆتایی بەفرانبار هاوڕێ لەگەڵ دوو هاوڵاتی دیکە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزرابوو. بە پێی ڕاپۆرتهكان، “ئەسرین محەممەدی” ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ بۆ زیندانی ئهمشارە ڕاگوێزرابوو. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو له بهردهست دا نییە.