کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٩ كرێكار به‌ڕووداوی شوێنی كار

وقوع حادثه کاری دیگر در فولاد اهواز3

وقوع حادثه کاری دیگر در فولاد اهواز3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٩ كرێكار له‌ شاره‌كانی یه‌زد و قۆم تووشی ڕووداوی شوێنی كاربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا له‌ یه‌زد، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دووكانێكی داربڕی له‌ بازاڕی كۆنه‌ی شاری قۆم، ٧ ئاگركوژێنه‌وه‌ی برینداربوون و گوازترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.