له ماوهی رۆژانی رابردوودا، “تاهیر حسێن زادە”، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشت كردن و سهردانی بۆ دادگای رژیم لە شاری ورمێ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئهم شارە ڕاگوێزرا.
به پێی راپۆرتهكان، ناوبراو ڕێکەوتی 3ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمهوه، به تۆمهتی ” ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” دەستبەسەر و لە کۆتاییدا، ڕێکەوتی 23ی سەرماوەز بە دانانی وهسیقه بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو. شایانی باسه، ئەندامانی كهمینه ئاینییەکانی وەکوو بەهاییەکان، یارسان و پهێڕەوانی سوننە، بە بیانوی جۆراوجۆر دەستبەسەر و راگوێزی زیندان دهكرێن.