ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتی بە ناوه‌كانی “دەریا تاڵبانی”، خه‌ڵكی مه‌هاباد، “ئەحمەد خۆشمیرزادە” و “محەممەدئەمین ڕەحمانی”، خه‌ڵكی شنۆ، بە دانانی وه‌سێقه، لە زیندانه‌كانی مەهاباد و ورمێ، ئازاد کران.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه له ماوه‌ی مانگی رابردوو و له‌گه‌ل شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوولاتییان له رۆژهه‌لاتی كوردستان، به تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیمی ئێران”، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه كرابوون.