ڕۆژی دووشەممه ٢٧ی ڕێبەندان، دووهەم دانیشتنی دادگایی كردنی چالاكی مەدەنی، “حسێن کەمانگەر” لە لقی یەکی دادگای ڕژیم، لە شاری سنە بەڕێوە چوو و دادستان له‌سه‌ر داوای وەزارەتی ئیتلاعات، حوكمی ئێعدام كردنی ئه‌م هاووڵاتییه‌ی ده‌ركرد.
به پێی راپۆرته‌كان، “حسێن کەمانگەر” پازدەی بەفرانباری ١٣٩٨، لە لایەن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات ڕاگوازرابوو. شایانی باسه،ناوبراو به تۆمەتی، “بەغی” و “ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، ئەم هاوڵاتییە هه‌تا ئێستت چەندین جار ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و وەکوو دۆسیە سازکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژیم، ناوی لێ بردووە.