رۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی رێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به ناوی “لۆقمان مهڕنسه”، له رێكای گه‌یشتن به وڵاتی فه‌رانسه، به هۆی سه‌رمابردوویی، گیانی له ده‌ست دا.
به پێی راپۆرته‌كان، به هۆی ناله‌باری باروودۆخی ئابووری و سیاسی، هه‌روه‌ها ناجێگیر بوونی دۆخی ژیان، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌وانان و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، هیوا و ئۆمێدیان به مانه‌وه نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ڕژیمی ئێران، به گووشاری ئه‌منییه‌تی له سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی هاووڵاتییانه. شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا، نزێكه‌ی ٢٠٠٠ كه‌س له شاری سه‌رده‌شت به هیوای گه‌یشتن به ئۆرووپا، روویان له‌م مه‌سیره سه‌ختانه كردووه كه به پێی ئاماره‌كانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یهكگرتوووكان، تاوه‌كوو ئێستا ده كه‌سی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له ماوه‌ی ئهكساڵی رابردوودا گیانیان له ده‌ست داوه.