به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له جاده‌ی سنه ـــ مه‌ریوان و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ده‌ستیان دایه بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و نووسراوه.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م چالاكییه به‌رینه‌دا، تراكته‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له زۆربه‌ی ئاواییه‌كانی مه‌سیری ئه‌م جاده‌یه له‌وانه “نگڵ”، “میانه”، “خانگاری جۆجۆ”، دانیكش”، “دادانه”، “كه‌مانگه‌ر”، “كرگینه”، “شویشه”، “كلاتی”، “بزان”، “سپیران”، “عیسا ئاباد”، “تازاوا”، “تودار”، “سوفیان” و “بنیدر” ، بڵاو كرده‌وه و له زۆرێك له شوێنه هه‌ستیاره‌كانیان دا. شایانی باسه، ئه‌م تراكته تهبلیغییانه، سه‌ره‌نجی زۆرێك له دانیشتووانی ئه‌م مه‌سیره‌ی به‌ره‌و خۆی ڕ‌اكێشا.