به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی، ٢٤ مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له بانه، به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ده‌ستیان دایه چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیان به‌م بۆنه‌وه، له كێوی ئاربابای بانه و مه‌سیری هاتووچۆ و پشووی شاخه‌وانان، تراكتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و درووشمیان نوسیوه.