به پێی ڕاپۆرتهكان، لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ زارا محەمەدی پشتڕاست کردەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی کلتووری و کۆمەڵایەتیی نۆژینی بۆ پێنج ساڵ زیندان کەم کردەوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای پێداچوونەوەی زارا محەمەدی، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ (ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بەڕێوە چووه و لە ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دادگا بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.