رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان، “فه‌رهاد مووساپوور” خه‌ڵكی ره‌به‌ت، “حوسه‌ین گه‌ردشی” خه‌ڵكی بۆكان، “شه‌پۆل خزری” خه‌ڵكی مه‌هاباد، “شوان پشتوار” خه‌ڵكی نه‌قه‌ده، “سۆران حوسه‌ین زاده” و “سیروان نووری” و “عه‌زیمه ناسری”، خه‌ڵكی بۆكان، به دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا، راگوێزی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ كران.
به پێی راپۆرته‌كان، “فه‌رهاد”،” حوسه‌ین” و “شوپۆل “، رۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئیتلاعاتی سپا، به تۆمه‌تی چالاكی مه‌زهه‌بی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هه‌روه‌ها، “سۆران حۆسه‌ین زاده” و سیروان نووری”، و “عه‌زیمه ناسری”، به دوای یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ری و لێپرسینه‌وه، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا، راگوێزی زیندانی ورمێ كران.