به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی هه‌ینی ٢٤ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له شاری سنه، به بۆنه‌ی هاتنی رۆژی كۆمه‌له، ده‌ستیان دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی درووشم.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه، له سه‌ر رێگای رۆێشتنی هاووڵاتییان به كێوی ئاویه‌ر، ده‌ستیان داوه‌ته درۆشم نوسین. شایانی باسه، دایكی یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌وه‌ی ئه‌م رێوروسمه، له كێوی ئاویه‌ر ده‌ستی كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی له ناو خه‌ڵكدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م چالاكییه ته‌بلیغییه سه‌ره‌نجی ژماره‌یه‌كی به‌رینی له خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی بۆلای خۆی راكێشا. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا، كۆمه‌ڵێكی دیكه له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆكهڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له گه‌ره‌كه‌كانی شاری سنه، دیواره‌كانیان به درۆشم هه‌ژاند و ترس و دڵه‌راوكێی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمی لێكهوتهوه.