به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، كێوێكیان به به‌رزایی ٢ هه‌زار و ٥٠٠ میتر له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز فه‌تح كرد.
له‌م گوڵگهشتهدا كه به بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌خت كردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووان له په‌یامێكدا ڕوو به هاوڕێ مهلهكه مسته‌فا سوڵتانی ڕایانگه‌یاند كه: “ئه‌گه‌رچی ٥ كه‌س له ئازیزانی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه و دوكتور جه‌عفه‌ر شهفیعیتان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌رخه‌یان بن كه ئێمه خه‌باتكاری ڕێگای ئه‌م ئازیزانه‌ین و هه‌رگیز ئه‌وان و گشت گیانبه‌خت كردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، فه‌رامۆش ناكه‌ین”.