به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له مه‌ریوانه‌وه، چه‌ندین چالاكیی ته‌بلیغیی دیكه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، له ئاستی ئه‌مشاره‌دا ئه‌نجام درا.
دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له‌مشاره، له شاره‌كی كانی دینار و جوجهسازیی مه‌ریوان، ده‌ستیان دایه نووسینی درووشم و بڵاوكردنه‌وه تراكت به ناوه‌رۆكی “بژی كۆمه‌ڵه”، “پێرۆز بێت ڕۆژی كۆمه‌ڵه” و “بژی یاد و ڕێبازی هاوڕێ فواد مسته‌فا سوڵتانی”. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم پاش نووسرانی ئه‌م درووشمانه، به شێوه‌یه‌كی به‌رین له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شار، ده‌ستیان داوه‌ته پاك كردنه‌وه‌یان.