به پێی ڕاپۆرتهكان، دیپلۆماتێكی كۆماری ئیسلامی کە لە کوشتنی کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستی هەبووە لە وڵاتی تورکییە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژنامەی “دێیلی سەباح “ی تورکیە نووسیویەتی کە “محەممەد ڕەزا ناسرزادە” دیپلۆماتی كۆماری ئیسلامی کە لە کۆنسوولگەریی ئەو وڵاتە لە تورکیەدا بووە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی “مەسعوود مەولەوی”، دەستبەسەر کراوە. ناوبراو بەوە تۆمەتبار کراوە کە بەڵگەی ساختەی بۆ “عەلی ئێسفەنجانی” کە ئەرکی کوشتنی ئەو کارمەندە ئیتلاعاتییەی لەئەستۆ بووە، دروست کردووە.