به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٣ی رێبه‌ندان، به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و خه‌ڵكی شاری سنه، رێوره‌سمی ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه، ساڵرۆژی ده‌ستپێكردنی چالاكی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه، له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه به‌رێوه‌چوو.
ئه‌م رێوره‌سمه به خوێندنه‌وه سروودی ئه‌نترناسیوناڵ، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار، ده‌ستیپێكرد و به یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی به یادی گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیسم، به‌رده‌وام بوو. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه، كورته باسێك له سه‌ر باروودۆخی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و باروودۆخی سیاسیی كوردستان و ئێران، هه‌روه‌ها ده‌ور و نه‌قشی كۆمه‌ڵه، پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. له‌كۆتاییدا بۆ جارێكی‌تر رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه و كرێكاران و زه‌حمه‌ت كێشانی ئێران و كوردستان، پیرۆزبایی كرد.