به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سه‌ربه شاری سنه، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، به سروودی ئه‌نترناسیۆنال، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم، ده‌ستیپێكرد. له درێژه‌دا، به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه گرینگیی ئه‌م ڕۆژه و ئامانج و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان، تاوتوێ كرد و وێڕای نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئارمانی گیانبه‌خت كردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی تهشكیلاتن. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سهمیمانهدا كۆتایی پێهات.