به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی، ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، دۆستانی و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سه‌ربه شاری سنه، به بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ده‌ستیان دایه چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م چالاكییه‌دا، دووستان و لایه‌نگران، تراكت و نووسراوه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، كه خۆیان ئاماده‌یان كردبوون، له سه‌ر تابڵۆی مه‌سیری ئاواییه‌كانی “ئه‌وێهه‌نگ”، “هۆیه”، “خواشت” و “نه‌جێ” دا و ژماره‌یه‌ك نووسراوه‌شیان له مه‌سیری ئاواییه‌كانی ژاوه‌رۆ بڵاوكرده‌وه.