به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، لێکۆڵەرێک لە شاری تاران و لە نێو ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “شەفەق ڕەحمانی”، هاوژینی ئەم لێکۆڵەرە سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی هاوسەرەکەی ڕایگهیاند: “هاوژینم کامیل ئەحمەدی، ڕۆژی یەکشەممە، دەستبەسەر کراوە. لە درێژەی بەدواداچوونەکانی ئەمڕۆماندا دەرکەوت کە لقی دادسەرای ئەمنییەتی زیندانی ئەوین ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکرانی بۆ ناوبراو دیاری کردووە و هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تاوانە وەپاڵدراوەکانی بە ئێمە نەدراوە.” ئەم لێکۆڵەرە سەبارەت بە بابەتە فەرهەنگی- ناوچەییەکان، منداڵان و ژنان و مافی کەمینەکان خەریکی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەیە و لەم ساڵانەی دواییدا پرۆژەگەلێکی لە بوارگەلی فەرهەنگی منداڵان و ژنان، جنسییەت و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و ناوچەکەدا ئەنجام داوە. لێکۆڵینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت بە خەتەنەی ژنان، هاوسەرگیری منداڵان، لە ئێراندا ئەنجام دراون.