ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” قادر ڕەسووڵپوور”، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور” و “سەردار محەممەدپوور”، خەڵکی بۆکان بە دانانی وهسیقه لە زیندانی ئەمشارە ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، له ڕێكهوتی چوارشهممه ١ی ڕێبهندان، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان كربووه سەر گوندی “ئاڵی کەند”ی سەر بە شاری بۆکان و “قادر ڕەسووڵپوور”یان دەسبەسەر کردبوو. هەروەها شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دهستبهسهر كرابوو. لهلایهكی دیكهوه سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندان، سەردار محەممەدپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند” سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.