كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی گیلان، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تی به نه‌گۆڕدرانی باروودۆخی كارییان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ره‌شت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
مۆعه‌لیمانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: خواستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به دوای چه‌ندین ساڵ كار كردن وه‌كوو مۆعه‌لیمی پێش ده‌بستانی، له ئاموزش و په‌روه‌رش دا، به‌ڕه‌سمی دابمه‌زرین. شایانی باسه، به دوای تێپه‌ربوونی ٩ ساڵ له ته‌عیین ته‌كلیفی مۆعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی، ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌ی مه‌جلیس به‌رێوه نه‌چووه و دۆخی مۆعهلیمان له ئیبهام و ناڕوونی دایه.