به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه، ده‌ستیان دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له ناو شاری سنه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه، له چه‌ند كاتی جیاوازدا، به بڵاو كردنی تراكتی ته‌بلیغی له شوێنه جوراوجۆره‌كانی شاری سنه، رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان، ساڵیادی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه‌یان، به‌رز راگرت.