کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ 1

به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌شوێن ٩ رۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “رۆیا جه‌لالی”، چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌، هیچ هه‌واڵێك له‌ چاره‌نووس و شوێنی به‌ند كرانی، له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “رۆیا جه‌لالی”، چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌، و هاوسه‌ری چالاكی ژینگه‌ پارێز “خه‌بات مه‌فاخری”، ‌ نه‌خۆشی “ام اس”ی هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، و هه‌تا ئێستا وێرای په‌یگیریی به‌رده‌وام و سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان، هیچ زانییاریه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.