رۆژی سێشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی،”ره‌حمان ئیبراهیمی”،”تالێب رێحانی” و “ره‌شید رێحانی”، به دانانی وه‌سێقه و به‌شێوه‌ی كاتی، له زیندانی نه‌غه‌ده، ئازاد كران.
به پێی راپۆرته‌كان، له رێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، “،”تالێب رێحانی” و “ره‌شید رێحانی”، له شاری نه‌غه‌ده و “ره‌حمان ئیبراهیمی”، له شاری پیرانشار، به شیوه‌ی جیاجیا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای لێكۆڵینه‌وه، راگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده كران.