له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسداران، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “كه‌نده سووره”ی سه‌ر به شاری بانه و به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌م هێزانه، سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به بیانووی رێگری كردن له قاچاخ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “كه‌نده سووره”ی سه‌ربه شاری بانه و به‌نیاز بوون داراییی خه‌ڵك به تاڵان به‌رن، به‌ڵام به هۆی خۆراگری دانیشتووانی ئه‌م گونده، به ئاكامیان ناگه‌ن و پاش ته‌قه كردنیان له خه‌ڵك، سێ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ناوه‌كانی،”ساڵێح”،”عه‌بدوڵڵا” و “خالید ئیسماعیل زاده” بریندار ده‌كه‌ن، شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستیی ئه‌م سێ هاووڵاتیه‌وه له به‌رده‌ست دا نییه.
