کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

زیندان، موقاومه‌تی ژنان و داماویی كۆماری ئیسلامی

8 prisoners fa 1

زهینهب جهلالیان، بهندكراوی سیاسیی كورد كهحوكمی زیندانی ههتاههتاییان بهسهردا سهپاندووه، حهفتهی ڕابردوو لهپێوهند لهگهڵ بهردهوامیی ههوڵی ١٣ ساڵهی كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی ئیرادهی ئهم ژنهخهباتكاره، بهئامانجی وهگرتنی ئیعترافی تێلێویزیۆنی لهدژی خۆی، لهڕێگهی بڵاوكردنهوهی نامهیهك ڕووبهسهرانی كۆماری ئیسلامی نووسیی: “ئهی ستهمكاران چاوتان لێبوو و بینیتان كهناكرێ بهقهتڵوعام، ئهشكهنجهو زیندانی كردنی ئێمهژنان بهربهمافخوازیمان بگرن، كاتێك ژنێك جهوههری ئاوێتهی ئازادی بووه، هیچ زوڵم و زۆرێك ناتوانێ بهچۆكی داهێنێ. من كاتێك بهو حهقیقهتهگهیشتم كهلهچنگی ستهمكارانی كۆماری ئیسلامیدا بووم. جلوبهرگیان لهبهردا دڕاندم، چاومیان بهست، دهست و پێمیان بهزنجیر، بهتهختێكی ئاسنینهوهبهست و ئهشكهنجهی خۆفناكی منیان دهستپێكرد. باوهڕم پێ بكهن، ههرچی ستهمكاران، زوڵم و ئهشكهنجهیان دژ بهمن، توندتر بكهنهوه، بوێرتر و خۆڕاگرتر دهبم“. 

ئهم پاراگرافهكورتهتهنیا قسهی زهینهب جهلالیان نییه‌. ژنێك كهبهدهیان جار لهزیندانێكهوهبۆ زیندانێكیتر گواستراوهتهوه،  و لهڕێگهی كابل لێدان لهبهری پێ، مشت لهزگ دان، كوتانی سهر بهدیوار و ههڕهشهی دهستدرێژی، ئازار و ئهشكهنجهدراوه‌. لهڕاستیدا، زهینهب یهكهمین بهندكراوی سیاسیی ژن نییهكهبهبێ حوكم و ملهوڕانهدهستبهسهر كراوه، بهڵكوو لهماوهی ٤٢ ساڵ دهسهڵاتی ڕژیمی سهرمایهداریی ئیسلامیدا، بێ ڕێزی و سووكایهتی كردن بهبهندكراوانی سیاسی، بهتایبهت بهندكراوانی سیاسیی ژن، بهردهوام بووه‌. لهئێعدامی بهندكراوانی دهیهی ٦٠هوهبگرهتا سهركوتی خوێناویی كوی دانشگاه، بهندكراوانی سیاسی لهناڕهزایهتییهكانی ساڵی ٨٨ دژبهگاڵتهجاڕیی ههڵبژاردن، تا ئاخێزی ساڵی ٩٦ و ٩٨، ههر ههموویان ههڵگری گهلێك ههواڵ و ڕاپۆرت و بهڵگهن كهلهلایهن ژنانهوهبڵاوكراونهتهوه‌. ئهشكهنجهو جهنایاتێك كهلهدهیهی ٦٠دا دژبهبهندكراوانی سیاسی داسهپاوه، لهلایهن هێندێك لهبهندكراوانی ژن، بهشێوهی كتێب، نیگاركێشی، شێعر و شانۆنامهبڵاوكراونهتهوه‌. هێندێك لهو جهنایهتانههێستاش شاهیدانێكی زیندوویان ههیهكهحهقیقهتی ژیانیان، خۆی، بهڵگهی جهنایهتهكانی كۆماری ئیسلامییه‌. لهبنهماڵهی ژنانی خهباتكاری ناو بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستانهوهكههێتشا داخی دهستدرێژیهكانی بهر لهئێعدامیان لهسینگ دایه، تا قوربانیانی باقیی ئاراستهسیاسیهكانی وهك موجاهێدینی خهلق و ڕهوتهجۆراوجۆرهچهپهكان.

نهسرین پهرواز، لهبهندكراوانی سیاسیی پێشوو و لهپاشماوهكانی كوشتاری ساڵی ١٣٦٧، نووسهری كتێبیلهژێر پنچكهكانی لالهعهباسی، لهوتووێژ لهگهڵ ڕادیۆ فهردا، بهسهر هاتی خۆی لهناو زیندانهكانی ئێران بهمجۆرهباس دهكات:”من خۆم ئهشكهنجهدرام و له پێ كهوتم، نهمدهتوانی بهڕێگادا بڕۆم، من بهر لهوهیكهدهستبهسهر بكرێم لهگهڵ كچێك بهناوی یاس ئاشنا بووم. ١٤ ساڵان بوو كهلهناو خۆپیشانداندا دهستبهسهر كرا و ٣ پاسدار لهكۆمیتهتهجاوزیان پێكرد. ئهو بهمنداڵی دووگیان بوو. ڕۆیشتم بۆ لای تا بیبینم و بۆ كورتاژ یارمهتیی بدهم. لهزیندان، لهگهڵ كچێكی دیكهش بهناوی ئاناهید ئاشنا بووم. ئاناهید كاتێك كهدهستبهسهر كرا ١٢ ساڵان بوو و كچهپوورهكهشی ١٤ ساڵان بوو. ئهوان لهقۆناغی لێپرسینهوهدا، لهدوو بهند دا بوون كهلهپهنا یهكتر بوون. بازجووهكهتهجاوزی بهكچی پووری ئاناهید كرد. ئهو دوو كچهكاتێك كهپاسدارهكان لهناو بهند دا نهبوون، لهگهڵ یهكتری قسهیان دهكرد. كچهپوورهكهی بهئاناهیدی دهكوت، كهدهمههوێ خۆ بكوژم و تۆ نابێ ناڕهحهت بی. دهكوت كهتهجاوزم پێكراوهو چیتر نامههوێ زیندوو بمێنم. ئاناهید خۆی بۆ منی گێڕاوهكهسهرتاسهری ئهو شهوههاواری كردووهتا پاسدارهكان ئاگادار بنهوهو نههێڵن كچهپوورهكهی خۆی بكوژێ، بهڵام سهركهوتوو نهبووهو ئهو خۆی كوشتبوو“.

ئهكرهم میرحسێنی، لێكۆڵهر، لهم بارهوهدهڵێ كهتهجاوز و دهستدرێژی، ڕهواڵی ههمیشهبووهلهناو زیندانهكاندا و ئهم كردهوهیه، زیاتر وهك سزا لهبهرچاوی باقی بهندكراوانی دیكهو هێندێك جار لهبهر چاوی منداڵان ئهندام دراوه‌.

بهدهر لهوانهكۆماری ئیسلامی لههێندێك نموونهدیكهی وهك پهروهندهیزههرا كازمی، بهئهشكهنجهدانی ژنان لهڕێگهی تهجاوزهوهتۆمهتباره‌.  ژمارهو پڕۆسهی پهروهندهكان و شێوازی بهدواداچوونی تۆمهتی بهندكراوانی سیاسی، جار لهگهڵ جار ئاڵۆزتر دهبێتهوه‌.

نهرگێس محهممهدی، لهنووسراوهیهكدا كهڕۆژی دووشهممه، ٢٥ی خهرمانان، لهوێبسایتیكلمهبڵاوبووهتهوهتهئكیدی كردووهكه‌: “تا ماوهیهك لهمهوبهر، لهم بهندهدا، ١٥ تا ٢٠ بهندكراوی ژن بووین، بهڵام لهئێستادا ٥٦ بهندكراوی ژن تهنیا لهبهندی ئێوین داین. ئهم چالاكهی مافی مرۆڤ ههروهها دهنووسێ كهدژبهبهندكراوانی سیاسیی ژن بهردهوام یاسای سهختگیڕانهتر دادهسهپێت.

سپیدهقولیان، ههڵسووڕاوی كرێكاری، كهخۆی ئێستا لهزیندانی ئێویندا بهسهر دهبات، سهبارهت بهباروودۆخی سههبا حهمادی، چالاكی مهدهنی سووسهنگێردی كهبه٧ ساڵ زیندان مهحكووم كراوهدهنووسێ: “یهكهم جار ئهوم لهگرتووخانهی ئههواز بینی. ئهویان هێنایهناو بهندهكهو پێشتر لهژووری لێپرسینهوه، لهبهرقیان دابوو تا دان بهوهدابنێ كهبهنیاز بووهزائیرانی ئهربهعین مهسمووم بكات. ئهویان پاش چهندین مانگ، زنجیرپێچ كرد و ڕوانهی ئیتیلاعاتی تارانیان كرد. ٦ مانگیش لهوێ ڕایانگرت و لهوێش لێپرسینهوهی لێكرا. چهندین جار فیلمی ئێعترافیان لێ وهرگرت، ههموو جارێ ههڕهشهی ئهوهیان لێدهكرد كهخۆشهویستی ژیانی، حسێن، دهكوژن. مانگی خاكهلێوهی ساڵی ٩٨ بۆ زیندانی سپیدار گوازرایهوه‌. لهمانگی جۆزهردانی ٩٨دا حوكمی ئێعدامی بۆ دهركرا. مانگی خهزهڵوهری ٩٨ حوكمی ئێعدامهكهی شكا و به١٥ ساڵ زیندانی تهعزیری كهم كرایهوه‌. حسێن، واتههاوسهرهكهیشیان دهستبهسهر كرد و ڕوانهی زیندانی شیبانیان كرد“.

ئاشكرایهكهكۆماری ئیسلامی بهزیندانی كردن و ئهشكهنجهی ژنانی سیاسی و چالاكانی مهدهنیی بوارهجۆراوجۆرهكان، بهشوین ئامانجێكی دیاری كراو، ستراتێژیك و سیستماتیكهوهیه‌. بهدهر لهوهیكهبهندكراوانی سیاسیی ژن لهماوهی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، چ خهتێكی سیاسی دهگرنهبهر و یان چ ئاراستهیهكی سیاسی، ئایینی، نهتهوهیی و جنسییان ههیه، ئهساسهن، بهرهو مهیدانی سیاسهت كێشرانی ژنان، موقاومهتی ئهوان، خهبات دژبهكلتووری پیاومهزن و ئایینی و نابهرابهرییهكانی كۆمهڵگا، بههیچ شێوهیهك بۆ كۆماری ئیسلامی قهبووڵ ناكرێت. لهبهر ئهوهیكهبابهتی ڕزگاریی ژن بهشێوهی گشتی، لهگهڵ ماهییهتی وهها سیستمێكی سهرمایهسالاری ئایینی، لهناتهباییهكی ئاشكرا دایه‌. لهسهر ئهم بنهمایهیهكهنهتهنیا چالاكانی ژنی بوارهجۆراوجۆرهكانی خهباتی كۆمهڵایهتی و سیاسی، بهڵكوو ههموو بزووتنهوهپێشكهوتووهكانی وهك بزووتنهوهی خوێندكاری و بهتایبهت بزووتنهوهی كرێكاری، پێویستهههموو تواناكانیان بخهنهگهڕ تا بتوانن لهڕێگهی فهرههنگسازی و جێخستنی فهرههنگی موقاومهت دژبهسیستمی سهركوتی كۆماری ئیسلامی، ڕێگای ڕزگاری ژن، بههێژمۆنیك كردنی وتاری كۆمۆنیستی، خۆش بكهن