كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ویلایه‌تی “مه‌یدانی وه‌رده‌ك”، ٥ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ له شارستانی “جهغنهوی” هه‌ڵكه‌وتوو له ویلایه‌تی “مه‌یدانی وه‌رده‌ك”، بۆمبێك چێنراو له ڕێگای “مه‌یدانی وه‌رده‌ك ــ غه‌زنی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوونه‌ته قوربانی. شایانی باسه هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخۆد لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه نووسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه له ٦ مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا، هه‌زار و ٣٦٦ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢ هه‌زار و ٤٤٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.