کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئابدار له‌ ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری

اعتراض کارگران آبدار در چهار محال بختیاری2

كرێكارانی ئابدار له‌ ئۆستان چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی رێبه‌ندان، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: نزیكه‌ی ١٠ تا ١٥ مانگ حه‌قده‌ست و مزایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، و به‌ هۆیه‌وه‌ باروودۆخی ژیانیان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. هه‌ر به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، به‌ دوای ١٠ تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری، هیشتا دۆخی پیشه‌یی و حقووق و بیمه‌یان، ناجێگیر و ناروونه‌.