رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك، له ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی قه‌رزه‌كان و ته‌هاتۆری ئه‌م قه‌رزانه بوون. كرێكارانی نارازی رایانگه‌یاند: پێش بهرێوهبۆدنی هه‌ر چه‌شنه رێكه‌وتننامه و قه‌راردادێك، پێویسته كێشه‌ی قه‌رزی هه‌زار و ٢٠٠ ملیار تمه‌نی هێپكۆ چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌ر به هۆی ئه‌م كێشه‌وه شیركه‌تی هێپكۆ ناتوانێت له‌گه‌ڵ هیچ بانكێك ته‌عامۆڵی هه‌بێت. شایانی باسه رۆژی رابردووش به‌شێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ، به شێوه‌ی جۆدا، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمیین ئیجتیماعی و وه‌زاره‌تی كار له شاری تاران، و له ژێر پردی” شه‌هید به‌ختیاری” ئه‌راك، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.