كۆمه‌ڵێك له سه‌رایه‌داران و خزمه‌تگوزارانی مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تییه‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له مۆره‌بیانی فه‌نی و حێرفه‌یی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان بوون.
سه‌رایه‌داران و خزمه‌تگوزارانی مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تییه‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز، كۆی گشتیی خواسته‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، هاوسانسازیی حقوقهكان، گۆڕینی باوودۆخی پیشه‌یی له قه‌راردادییه‌وه بۆ په‌یمانی و ڕه‌سمی، ڕاگه‌یاندووه. هاوكات مۆره‌بیانی سازمانی فه‌نی و حێرفهییی، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری گۆڕینی باردووخی پیشه‌یی بوون.