كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی پێش ساڵی ٩٢ی نیهزه‌تی سه‌واد ئامووزی، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی رێبهڕندان، له ناره‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌كردنی گۆرانی دۆخی پێشه‌ییان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی كارییان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس رژیم، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
مۆعه‌لیمانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه رایانگه‌یاند: ماوه‌ی ده ساڵه كه به‌رده‌وامن له كار و ئه‌ركی پێشه‌ییان، به‌ڵام به پێی ئیسلاحییه‌ی ساڵی ٩٢، ئه‌گه‌ر یه‌ك خویندكاریشیان له ژماره‌ی دیاریكراو كه‌متر بێت، دانامه‌زرێن و ئه‌مه پێشێل كردنی مافه‌كانیانه.