به پێی راپۆرتهكان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری چڕداوڵ، و دانیشتووی شاری سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام، بە هۆی گازگرتووییەوە، گیانیان لەدەست دا.
به پێی ههواڵی گهیشتوو، ناسناوی ئەو دوو هاووڵاتییە كه برا بوون، هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە. شایانی باسه، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما، ئاماری قوربانییانی گازگرتوویی و خنکان بە مۆنۆکسیدی کەربۆن ڕوی لە زیاد بوون دهكا، بە چەشنێک کە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵهوه، ١٨٢ کەس بەهۆی گازگرتووییەوە، گیانیان لەدەست داوە.