کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێرش بۆسه‌ر جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، له‌سه‌ر به‌ستێنی گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ و دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست!

ههرچی لهمانگهكانی كۆتایی ساڵ زیاتر نزیكتر دهبینهوه، باسهكانی پهیوهندیدار بهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهست، زیاتر لهمیدیاكانهوهدهبیسترێن. بهڕواڵهت، كێشمهكێش و ناكۆكی لهشۆرای باڵای كار وهڕێ دهكهوێت. واتهشۆرایهك كهنوێنهرانی خاوهنكار، دهوڵهت و نوێنهرانی ڕێكخراوهدهست سازهكرێكارییهكان، تێیدا بهشدارن.  ئهوهیكهئهوان پێی دهڵێن چهنهلێدان، هیچ شتێك نییهبێجگهلهبازاڕ گهرمی كردن بۆ ڕێكخراوهزهردهكرێكارییهكان  و ههڵبهت لهجهرهیانی ئهم نومایشهدا، زۆر جار دهبیندرێ كهنوێنهرانی مهجلیسی ڕژیمیش دهچنهناو ماجهراكهوهو دهوڵهت و خاوهنكار بانگهێشتی ڕهچاوكردنیعهداڵهتدهكهن. یان بهناو نوێنهرانی كرێكاری ههڕهشهی ئهوهدهكهن كهدهچنهلای ڕێكخراوی لێكۆڵنهوهو دیوانی باڵای شۆرای كار.  ساڵی ڕابردوو، ئاستی لانیكهمی حهقدهست، تا ڕادهیهك لهخوارێ بوو كهتهنانهت ههر ئهم دهست و پێوهندانهی ڕژیم، پهسندكراوهكهیان واژۆ نهكرد و ههڵبهت دهشزانین كهبهبێ واژۆ كردنی ئهوانیش، ئهمگهڵاڵهیهبهكردهوهدهرهات.

ئاگادارین كهساڵی ڕابردوو، ئهم بهناو نوێنهری كرێكارانه، خوازیاری ئهوهبوون كهحقوقی پایهتا دوو ملیۆن  و ٨٠٠ ههزار تمهن بڕواتهسهرێ و لهبهرامبهردا نوێنهرانی خاوهنكار بهبیانووی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و توندبوونهوهی قهیرانی ئابووری خوازیاری فریز كردنی حهقدهست و هێنانهخوارهوهی حقوق و سهنهواتی ساڵانهبوون. ههموو ئهوانهلهحاڵێكدا بوو كهههر ئهو كات ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیس لهنوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، هێڵی ههژاریی ڕهسمیی لهتاران، ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهن بهرئاورد كردبوو و ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكارییهكان، ئهم ڕهقهمهیان، ٩ ملیۆن تمهن ڕاگهیاندبوو و بهمجۆره،شۆرای باڵای كار نیشانی دا كهخۆی یاسای كاری كۆماری ئیسلامی كهڕێژهی تهوهرۆم و ههزینهی سهبهدی بژێوی، بهڕێژهی لانیكهمی حهقدهست پێناسهدهكات، ڕهچاو نهكردووهو حهقدهستێكی دیاری كرد كهلانیكهم ٢٠ لهسهد كهمتر لهڕێژهی تهوهرۆم بوو.

ئهمساڵ بهڵام، باروودۆخهكهبۆ ملیۆنان كرێكار و زهحمهتكێش، یهكجار فهلاكهتبارتر لهساڵی ڕابردوویه‌. گشتگیربوونی ویرووسی كۆرۆنا، نهێنكاری و بێ كهفایهتیی ڕژیم، لهماوهی ١١ مانگی ڕابردوودا، بووهتههۆی ئهوهیكهملیۆنان كهس لهكرێكاران، لهئابووریی ڕهسمی و غهیرهڕهسمیدا، بهبێ هیچ جۆرهپهنایهك ئاوارهی سهر شهقامهكان بن و زۆر جار ناچار بوون كهبهبێ هیچ پارێزێكی تهندرووستی، ههموو جۆر بههرهكێشییهك قهبووڵ بكهن تا نهبنهقوربانیی ههژاریی بێسنوور و برسییهتی. لهڕاستیدا، سهرانی ڕژیم، بهم سیاسهتانهیان، لهئهنقهست، ملیۆنان كهس لهجهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهیان بهرهو قهتڵگا برد و لهو نێوهدا فهرمانی ڕێبهری جهنایهتكاری ڕژیم، واتهڕێگری لههاوردهكردنی واكسێنی تهئیید كراو لهلایهن ڕێكخراوی تهندرووستی جیهانی، ئهوپهڕی جهوههری جهنایهتكارانهی ئهم دهسهڵاتهی نیشان دا و ئهوكات مهعلووم بوو كههات و هاوار و خۆههڵكێشانی ڕووحانی لهحهفتهی یهكهمی بڵاوبوونهوهی ویرووسهكه‌‌، واته‌ “پاراستنی گیان و دابین كردنی نانهكهی، چلۆن لهمهیدانی ژیانی ڕاستهقینهی خهڵكدا، مفع بۆوه‌.

لهئێستادا، داڕمانی ئابووری و پهرهسهندنی ههژاری و فهلاكهت، گهیشتووهتهئاستێك كهسهرۆكی ناوهندی نوێنهرانی كرێكارانی ئۆستانی تاران، كههاوكات وهك نوێنهری كرێكاران لهناو شۆرای باڵای كاردا حزووری ههیه، باس لهقووڵ بوونی بۆشایی حهقدهستهكان دهكات و دان بهوهدادهنێ كه‌ “بردنهسهرهوهی سهد لهسهدی حهقدهستهكانیش ناتوانێ ئهم بۆشاییهپڕ كاتهوه‌. ناوبراو ئهم وتانهی بهسهرهنجدان بهباسهكانی گهڵاڵهی بوودجهی ساڵی ١٤٠٠ی دهوڵهتی ڕووحانی هێنایهگۆڕێ، كهتێیدا باس لهبردنهسهرهوهی ٢٥ لهسهدیی حقوقی كارمهندانی دهوڵهت كراوه‌. دهزانین كهكۆی گشتیی حقوقی بنهماڵهیهكی چوار كهسی بهپێی لێكدانهوهی حهقی مهسكهن، حهقی ئهولاد و حهقی بۆنی نهخدی، لهمساڵدا، گهیشتووهتهدوو ملیۆن و ٨٠٠ ههزار تمهن و ئهگهر قهرار بێت ههر ئهم پێشنیارهی نوێنهرانی مهجلیس واتهبردنهسهرهوهی ٢٥ لهسهدی ئهنجام بدرێت، ئهوكات حقوقی بنهماڵهیهكی چوار كهسی دهبێته٣ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهن كهئهم ڕهقهمههیچ جۆرههاوسهنگییهكی لهگهڵ دوو فاكتۆری یاسای كاری ڕژیم واته‌ ” تهوهرۆم و ههزینهی مهعیشهتنییه‌. ساڵههایه كه‌‌ بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان بهبێ لهبهرچاوگرتنی ئهم دوو فاكتۆرهلهشۆرای باڵای كاردا پهسند كراوهو دهشزانین كهتهوهرۆمی ڕاگهیهندراو لهلایهن بانكی مهركهزییهوهكهیهكجار لهتهوهرۆمی واقعی لهخوارتره، ٣٢ لهسهدهو بردنهسهرهوهی ٢٥ لهسهدی، هیچ شتێك نییهبێجگهلههاتنهخوارهوهی ئاستی ڕاستهقینهی حهقدهستهكان لهچاو ساڵی ڕابردوو. ههڵبهت زۆرێك لهكارناسان هێڵی ههژارییان لهمانگهكانی خهزهڵوهر و بهفرانبار لهنێوان ٩ تا ١٢ ملیۆن تمهن ڕاگهیاندووه‌. ڕێك لهو كاتهدا، دهوڵهت گهڵاڵهی بوودجهی ساڵی داهاتووی خۆی ڕادهستی مهجلیس كردووه‌.  بهدهر لهكێشمهكێشهكانی مهجلیس و دهوڵهت لهسهر بوودجه،لهچوارچێوهی كێشمهكێشی باندهكانی ڕژیم و بهرژهوهندی ئهم باندانه، ئهم گهڵاڵهیهبوارهكانی دیكهی هێرشی دهوڵهتی سهرمایهداریی ئیسلامی بۆسهر جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش نیشان دهدا. لهحاڵێك دا كهملیۆنان كهس بهسهختی توانای دابین كردنی ههزینهی تهندرووستی و دهرمانی خۆیان بهتایبهت لهباروودۆخی گشتگیر بوونی كۆرۆنادا ههیه، بوودجهی بهشی سهنعهتیی ڕژیم ٣٧ هێندهی بوودجهیهكهكهبۆ گهشهیسڵامهت و دهرمانتهرخان كراوه. لهباروودۆخێكدا كهبهپێی ڕاپۆرتهڕهسمییهكان، پتر له٤٠ لهسهدی مهدرهسهكان، نائهمن و ناستانداردن، بوودجهی تایبهت بۆ ژێرخانیپهروهردهو بارهێنان، ٦ بهرابهر لهبوودجهی نیزامی كهمتره‌. لهحاڵێك دا كهبوودجهی بهشی تهندرووستی ١٥٠ ههزار ملیارد و بوودجهی ئامووزش ١٦٠ ههزار ملیارده، بوودجهی ٥٥ ناوهندی مهزههبی، واتهئهو ناوهندانهی كههیچ ئهركێكیان بێجگهلهبڵاوكردنهوهی دواكهوترین بیروبۆچوون و خورافات نییه، ٦ ههزار و ٥٩٠ ههزار ملیارد تمهنه، واتهنزیك به٤٣ بهرابهری بوودجهی بهشی تهندرووستی و ئامووزش. ههروهها لهحاڵێك دا كهگهڵاڵهی بوودجهی ماڵیاتی ١٥ لهسهدی بۆ حهقدهستی مانگانه، ٨ تا ١٢ ملیۆن و ماڵیاتی ١٠ لهسهدی بۆ حهقدهستی مانگانه٤ تا ٨ ملیۆن دیاری كراوه،  گهورهترین ناوهندهماڵی و سهنعهتییهكان لهوانهشیركهتهكانی سهربهناوهندهكانی خامنهیی، ئاستانی قۆدس، سپا، لهبوار ماڵیاتهوهمۆعاف كراون. بهدهر لهوانه، بێگومان، گرتنهبهری بێدهنگی لهئاست گهڵاڵهی ڕیزبهندیی پتر لهیهك ملیۆن موعهلیم و هاوسانسازیی سێ ملیۆن و ٦٠٠ ههزار كهس لهخانهنشین كراون، پهیامێكی ئاشكرا و شهڕ فرۆشتن بهوان بوو.

لهڕاستیدا، هاوكات بوونی باسهكانی پهیوهندیدار بهگهڵاڵهی بوودجهی ساڵی ١٤٠٠ لهلایهكهوه وباسهكانی ئێستای شۆرای باڵای كار لهسهر بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان نیشانی دهدات كهسهرانی ڕژیم لهحاڵی ڕێكخستنی هێرشێكی وهحشیانهن بۆسهر ژیان و گوزهرانی جهماورهی كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایه‌. بهڵام ئهم هێرشهدهتوانێ وڵامی شیاوی خۆی لهلایهن ملیۆنان مرۆڤی كار و زهحمهت، كهڕۆژانهبهرهو ههژاریی بێسنوور دهبردرێن، وهربگرێتهوه‌. ئهم وڵامهناتوانێ بێجگهلهڕێكخستنی موقاومهتی سهرتاسهری، پێكهێنانی ڕێكخراوهكرێكارییهكان لهشوێنی كار و ژیان و پێكهێنانی پهیوهندی لهنێوان ههڵسووڕاوان و ڕێبهرانی كرێكاری، لهئاست سهرتاسهریدا، شتێكیتر بێت. هێرشی ڕژیم لهسهر بهستێنی هاوسهنگیی هێزی نالهباری ئهمڕۆ ڕێكدهخرێت و بێگومان، ئهم هاوسهنگییه،دهكرێ و دهبێ بگۆڕدرێ.