رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك، له شاری تاران ،له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار و ته‌ئمین ئیجتیماعی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی شیركه‌تی هێپكۆ، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی رابردوودا له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار و ته‌ئمین ئیجتیماعی، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌بردووه و خوازیاری وه‌دیهاتنی واده و به‌ڵێنی به‌رێوبه‌رانی رژیم بوون. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، سه‌هامی بلووكی شیركه‌تی هێپكۆ، له گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه به سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی سپێردراوه و ده‌وڵه‌ت به‌ڵینی داوه كه كێشه‌ی ته‌هاتۆری قه‌رزه‌كانی هێپكۆ چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام تاكو ئێستا به‌رێوبه‌رانی رژیم هیچ كام له داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌یان، جێبه‌جێ نه‌كردووه.