رۆژی شه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی، له ناره‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دان به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای كانوونی خانه‌نشین كراوانی ته‌ورێز، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “كه‌ریم سادقزاده”، سه‌رۆكی كانونی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بوون. نارازیان ده‌ڵێن: به‌رێوبه‌رانی ئه‌م كانوونه هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه و ئه‌گه‌ر توانای جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان نییه، پێویسته له كار ده‌ست بكێشنه‌وه. شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.