ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌ڵاوێژ، خۆیندكارانی زانكۆی شه‌ریف، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان سه‌باره‌ت به پوڵی كردنه‌وه‌ی ئاموزش و كاڵایی كردنی مهدرهكیی ته‌حسیلی ده‌ربڕی.
به وته‌ی خۆیندكارانی ناڕازیی، ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو كه وه‌رگرتنی زانكۆی شه‌ریف له په‌ردیسی ئه‌م زانكۆیه هه‌ڵوه‌شا بوو، سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه. خۆیندكاران هه‌روه‌ها ده‌شلێن، هۆكاری ئه‌م كاره دابیین كردنی خه‌رجه‌كان و كهسری بوودجه‌ی ئه‌م زانكۆیه ناوبرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆیندكارانی ناڕازیی ده‌لێن كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی زانكۆ له ڕێگه‌ی پووڵی كردنی ئاموزش و كاڵایی كردنی مهدرهكیی تهحسیلییه و ئه‌مه ئه‌بێته هۆی له خواره‌وه بوونی گرینگی و پرێستیژی خۆیندكاران.