كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی ناوه‌ندی ده‌رمانی علوم پزیشكی ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ئاست دامه‌زراندنیان له لایه‌ن شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌یی و قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ بوون.
پێرسۆنێلی شیركه‌تی علوم پزیشكی له ئۆستانی ئیلام له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: له كاتی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه، له لایه‌ن وه‌زیری ئه‌وكاتی بهداشت و ده‌رمان، بڕیاری گۆڕینی باروودۆخی هێزه‌كانی ته‌بسه‌ره‌ی ٤ و شیركه‌تی به قه‌راردادی، ده‌ركراوه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ساڵ هێشتا ئه‌م بڕیاره به كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و دیاری كرا‌و بۆ پیشه‌كه‌یان بوونی نییه. به وته‌ی ناڕازیان، بێجگه‌له كارمه‌ندانی علومی پزیشكیی ئیلام، زۆرێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی قه‌راردادی علوم پزیشكیی باقیی شار و ئۆستانه‌كانی دیكه، له باروودۆخی پیشه‌یی خۆیان ناڕازین.