گرووپێك له كارمه‌ندانی عه‌وارزیی قه‌زوین، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاریی خۆیان به‌هۆی ئێلێكترۆنیكی بوونی عوارزییه‌كان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كێشه‌ی كارمه‌ندانی عه‌وارزیی قه‌زوین له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ و هاوكات له‌گه‌ڵ ئێلێكترۆنیكی بوونی عه‌وارزییه‌كان ده‌ستی پێكردووه و كارمه‌ندانی ئه‌م به‌شه چاوه‌ڕوانی بڕیاری نیهایی به‌رپرسانی ئۆستانی و كیشوه‌رین. نوێنه‌ری كارمه‌ندانی عه‌وارزیی قه‌زوین سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ڵێ: “شیركه‌تی سپندار له ئه‌وه‌ڵی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا به ئه‌مڕۆ، هیچ جۆره قه‌راردادێكی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی عه‌وارزی واژۆ نه‌كردووه و شیركه‌تی ساخت و گه‌شه و هاتووچۆی “ته‌وسه‌عه”ش وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفتی كارمه‌ندانی عه‌وارزی نییه.