به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، و له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، به ناوی “مێهرداد تالشی”، له شاری تاران و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهرداد تالشی”، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه له شاری تاران و به هۆكاری نادیار، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه كراوه. به دوای پهیگیریهكانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌رمی ناوبراویان به دوای دوو رۆژ و له حاڵێكدا كه نیشانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه به روونی دیاربوو، ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد. شایانی باسه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ره‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردووه، كه له‌گه‌ڵ هیچ میدیاییهك په‌یوه‌ندییان نه‌بێت و ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “مێهرداد” و پرسه‌كه‌ی ئه‌بی له بێده‌نگییه‌كی ته‌واو دا به‌رێوه‌بچێت.