کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ڕێگری له‌ كه‌م‌ئه‌ندام كردنی ژنان

RTR22M6428layout28comp292928129 e1496381491790 920x598 1

لهساڵی ٢٠٠٣ی زایینییهوهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، ڕۆژی ٦ی فێوریهبهرابهر لهگهڵ ١٨ی مانگی ڕێبهندانی، ڕۆژی جیهانیی ڕێگری لهكهم ئهندام كردنی ژنان، ناودێر كردووه‌. گرووپیچالاكانی بواری مافی ژن، بهكار هێنانی ووشهیخهتهنه‌” بۆ ئهم كردههوهیهڕهت دهكهنهوهو بۆ نیشان دانی پانتایی ڕاستهقینهی توندوتیژییهك كهبهسهر ژناندا دهسهپێ، ناوینوقسان كردنی ئهندامی جنسیی ژنانی لهسهر دادهنێن.  نوقسان كردن یان كهم ئهندام كردنی كچان لهتهمهنی منداڵیدا، یهكێك لهدڵتهزێنترین شێوازهكانی منداڵئازارییهكهلهسهر ههموو ساڵهكانی دواتری ژیانی، كاریگهری دادهنێ.  بهپێی ئاماری ڕاگهیهندراو لهلایهن ڕێكخراوییونیسێفهوه، پتر له٢٠٠ ملیۆن ژن، لهوڵاتهجۆراوجۆرهكانی جیهاندا، ئهم كردهوهیان بهسهر هاتووهو ساڵانه٣ ملیۆن كچی دیكه، بهرهوڕووی ئهم مهترسییهدهبنهوهو تا ساڵی ٢٠٣٠ی زایینی، ٦٨ میلیۆن كهسی دیكه، مهترسیی بهسهرهاتنی ئهم كردهوهیه، ههڕهشهیان لێدهكات. ئهگهرچی بۆنیادی جهمعییهتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، خوازیاری بهڵێنداریی جیدیی دهوڵهتهكان بووهلهبوار سهرمایهگوزاری و بهڕێوهبردنی بهرنامه بۆ ڕاگرتن و پێشگری لهنوقسان كردنی ئهندامی جیسیی ژنان، بهڵام كۆماری ئیسلامی نهتهنیا بهم پێشنیارانهو داڕشتنی یاسای پهیوهندیدار، بایهخێك نادات، بهڵكوو تهنانهت میدیاكانی سهربهڕژیم، بهبێدهنگی، لهپهنایهوهڕهت دهبن. ههروهها، ڕاپۆرتهكان لهگۆشهو كهناری ئێران باس لهوهدهكهن كهبهرپرسانی ڕژیم، لهچالاكیی وشیاریدهرانهو فێركاریی گرووپی خۆبهخش و مرۆڤدۆست لهم بوارهدا ڕێگری دهكهن و له ئاستبهكردهوهدهرهێنانی ئامانجی ئینسان دۆستانهی ئهوان، بیانوو دێننهوه‌.

لێكۆڵینهوهی مهیدانی نیشانی دهدات كه له‌‌ ٦ ئۆستانی ئێران، واتهكوردستان، ئازهربایجانی غهربی، كرماشان، ئیلام، لۆرستان و هۆرمۆزگان، نوقسان كردنی ئهندامی جنسیی ژنان، ههروا ئهنجام دهدرێ. بۆ نموونه، ٨٣ سهدی ژنان لهقێشم و ٧٠ لهسهدی ژنان لهمیناب، نوقسانی جنسی كراون. نزیك به٥٦ لهسهدی ئهو ژنانهی كهسهردانی ناوهندهتهندرووستییهكانی شارستانی ڕوانسهری كوردستانیان كردووه، ئهم كردهوهیان بهسهردا سهپاوه‌. بهپێی ئهم لێكۆڵینهوانه، بهشێوهی گشتی، بهرئاورد كراوهكهنزیك به٧٠ لهسهدی خهتهنهی ژنان لهم ٦ ئۆستانهدا ئهنجام دهدرێت. ئهگهرچی سوننهتی خهتهنهی ژنان لهئێران، ئهساسهن لهناو خهڵكی سوننی مهزههبدا باوه، بهڵام ههر ئهم لێكۆڵینهوهیهنیشانی دهدات كههێندێك لهژنانی شیعهكهلهنزیك ناوچهسوننی نشینهكان دهژین، دهست دهدهنهخهتهنهكردنی كچان و ئهوهش لهحاڵێك دایهكهلهڕابردووشدا ژنانی كوردی بهشێك لهكرماشان و ئیلام، كچهكانیان خهتهنهدهكرد.  لههێندێك لهبنهماڵهموتهعهسیبهمهزههبییهكان،خهتهنهكردنی كچانوهك فهڕزێكی دینی چاو لێدهكهن، و ههر بۆیهكچان لهتهمهنی ٤ تا ٦ ساڵی، بهدهستی ژنانی ناشارهزا بهئامرازی ناتهندرووست دهسپێرن تا ئهندامی ههستیاری جنسیی ئهوان قهتع بكهن و بهگومانی خۆیان، كچهكهیان لهداهاتوودا له‌ “بهڵارێداچوونی جنسی و چێژدوور بخهنهوهو بههاوسهرهكهی وهفادار بمێنێتهوه‌. لهڕوانگهی كۆماری ئیسلامییهوه، خهتهنهی ژنان تهوهرێكهكهبهئایینی سوننیهوهپهیوهندیی ههیهو ههربۆیهههتا ئێستا دهوڵهتی ناوهندیی شیعهی ئێران، كردهوهیهكی لهپێناو ههڵچنینی ئهم سوننهتهدائهنجام نهداوه‌.

خهتهنهكردنی ژنان، دواهاتی دڵتهزێنی درێژماوهو پایدار، لهسهر ژنان دادهنێ. توانای جنسی دێنێتهخوارێ و ژان و گوشاری عهسهبی، كێشهی دهروونی، سترێس و تێكچوونی چالاكیی ئهندامی جنسی و ئیدراری و ههرهوهها زیان گهیشتن بهباقیی ئۆرگانهكانی دیكهی لێدهكهوێتهوه‌. ڕوو بهو بنهماڵانهكهوهها ستهمێك دهرحهق منداڵهكانیان ئهنجام دهدهن پێویستهبوترێ كهلهڕوانگهی بایهخدان بهتهندرووستی و سڵامهتی منداڵانهوه، عهقڵ و زانست حوكم دهكات كهلهسوننهت و نهریتی زیانباری سهرچاوهگرتوو لهئایین و دواكهوتوویی فهرههنگی و كۆمهڵایهتیی، دووری بكرێت. پێویستهلهسهر بنهمای ڕێزگرتن لهمافی منداڵ و مافیی ئینسان و دووری كردن لهپێشێل كردنی مافی ژن و بهپشت بهستن بهمهدهنییهت و شعوور، بیۆلۆژیكی كامڵی ژنان، بهچاوی حهقیقهتهوهچاوی لێبكرێت و لهژێر كاریگهریی بیر و سوننهتی خورافییدا، مرۆڤهكانی داهاتوو لهبوار دهروونی و جهستهییهوهئازار نهدرێن و كهم ئهندام نهكرێن.

سهرهڕای مانهوهی ئهم سوننهتهنامرۆڤانهیهلههێندێك لهناوچهكانی ئێران، بهخۆشییهوه، ئهمڕۆ، زۆربهی ههرهزۆری خهڵكی ئێران، بههۆی كردهوهی كۆماری ئیسلامی و ناسینی قووڵتری فهرمان و حوكمهدینییهكان، تهسلیمی ئیدێئۆلۆژیی حكوومهت نهبوون و لهزۆرێك لهبهند و بهستهئایینیهكان تێپهڕیون و لهوانه، كچانی خۆیان ئازار نادهن. چوونهسهرهوهی ئاستی وشیاری و ئاشنا بوون لهگهڵ دونیای مۆدێرن، گۆڕانكارییهكی بهرینی لهڕوانگهی خهڵك بهنیسبهت خهتهنهی ژنان خوڵقاندووهو ههڵسووكهوتی ئهوانی یهكجار گۆڕیوه، بهڵام ههر لهم ئاستهشیدا، باوبوونی ئهم سوننهته، ئازاردهر و دڵتهزێنه‌. پێویستهئهم سوننهتهكۆنهپهرستانهیهبهیهكجاری بهمێژوو بسپێردرێ و ژیانی مرۆڤ لهسوننهت و نهریتی دواكهوتووانهو خورافی، كهلهحهرهكهتی پێشڕهوانهبهرهو دونیایهكی باشتر و پێشكهوتووتر، ڕێگری دهكات، دابڕێ.