كۆمه‌لێك له كرێكارانی ئاو مه‌عده‌نیی داماش، رۆژی شه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به پێی راپۆرته‌كان، له شوێن سپاردنی به‌رێوبه‌رایه‌تیی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش به خاوه‌نكارێكی دیكه، كۆمه‌لێك له كرێكارانی ئه‌م سایته سه‌نعه‌تییه، نیگه‌رانی خۆیان له ئاست داهاتووی پێشه‌ییان و خواسته دواخراوه‌كانیان ده‌ربڕی. كرێكارانی نارازی له‌م باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند: به پێی ماده‌ی ١٢ی یاسای كار، خاوه‌نكاری نوێ، پێویسته گشت داخوازیی ماڵیی كرێكاران، له‌وانه پێدانی حه‌قده‌ست و سه‌نه‌وات جێبه‌جێ بكرێت و سه‌ختی و زیانبار بوونی پیشه‌كه‌یان له‌به‌رچاو بگیرێت. شایانی باسه، باروودۆخی ژیانی ئه‌م كرێكارانه به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.