كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت، رۆژی شه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ند مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
به وته‌ی ئه‌م كرێكاره نارازییانه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌ڵێوه‌یان وه‌رگرتووه. شایانی باسه، شاره‌داری نۆێ سیسه‌خت به‌م كرێكارانه به‌ڵێنی دابوو كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی یه‌ك ساڵ، به‌رێوبه‌رایه‌تیی شاره‌داری سیسه‌خت هێشتا هیچ كام له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.