به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گوڵگهشتێك، له یه‌كێك له كوێستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.
له‌م گوڵگهشتهدا، یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به مێژووی پێكهاتنی كۆمه‌ڵه و گۆڕانكارییه‌كانی ساڵانی ڕابردوو، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه ئه‌م گوڵگهشته له ناو خۆشی و شادیی به‌شداربوواندا دوای چه‌ند كاتژمێر كۆتایی پێهات.