به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كۆمه‌ڵه له شاری بانه، له ڕێگه‌ی په‌یامێكه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوایانه‌ی هاووڵاتییانیان له شاره‌كانی كوردستان، مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه كه: ڕژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی ئێران، له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا، له ڕووی ئه‌وپه‌ڕی بێتوانایی و داماییه‌وه، ده‌ستی كردووه به شوێن گرتن و به‌ند كردنی ژماره‌یه‌كی به‌رین له چالاكانی بزووتنه‌وه و ئه‌نجومه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان و ده‌ستی داوه‌ته ئاوه‌ژوو نیشان دانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه سێریاڵ و گرته ویدێئۆكانه‌وه. به‌م بۆنه‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی شاری بانه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز و وه‌گیان هاتوو له ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئێعدام، تیرۆر و ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ین كه یه‌كگرتووانه له پێناو پشتیوانی كردن له به‌ندكراوای سیاسی و ئازادییان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به سه‌ركوتگه‌ری، برسییه‌تی، بێكاری، هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت، بێنه مه‌یدان.