بە پێی راپۆرتهكان، ڕۆژی ھەینی ١٧ی رێبەندان، هاووڵاتیهكی خەڵکی شاری سنە بە ناوی” شەھرام ئەمجەدی” سزای ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، شەھرام ئەمجەدی پێشتر لە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٨، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه لە شاری سنە دەستبەسەر كرابوو و پاش لێپرسینهوه، بە دانانی وهسیقه بە شێوەی کاتی ئازاد كرابوو. شایانی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی “تهبلیغ دژ بە کۆماری ئێسلامی و بڵاو کردنەوەی نووسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلگرام” لە لایەن دادگای ڕژیمهوه لە شاری سنە سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سهپێندراوه.