ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕێبهندان، “مەحموود مەحموودی” ڕۆژنامەوان و خەڵکی سنە، بە دانانی وهسیقه، تا کۆتایی لێپرسینهوه، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئەمنییەتیی سنه ئازاد کرا.
به پێی راپۆرتهكان، ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو یەکێک لە واژۆکەرانی نامەی چالاکانی مەدەنی بۆ ئازادی دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی کوردســتانە و له ماوهی دهستبهسهركرانیدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی تهلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.