به پێی راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن زه‌مینه‌كانی ناسراو به “كوه سیاه”ی رۆبات كه‌ریم، له ناره‌زایه‌تی به داگیركرانی زه‌مینه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
نارازییان رایانگه‌یاندووه كه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، نوینه‌ری رۆبات كه‌ریم له مه‌جلیس، له ژێر ناوی جه‌نگه‌ڵ كاری، نزیكه‌ی ٧٠٠ هێكتار له زه‌مینه‌كانی پێنج هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی داگیر كردووه. شایانی باسه، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری وهرگڕتنهوهی زه‌مینه‌كانیان بوون و رایانگه‌یاندووه كه هه‌تا جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.