ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٧ كرێكار له شاره‌كانی قه‌زوین و كرمان، بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٢ كرێكاری ٣٤ و ٣٩ ساڵ ته‌مه‌نی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی غه‌زایی قه‌زوین، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكێری ئاوی گه‌رم، بریندار بوون و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی كران. له ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ٣ كرێكاری شیركه‌تی سه‌نعه‌تیی فولادی “بوتیا”ی كرمان بۆ ناو مه‌خزه‌نی مه‌وادی شیمیایی، هه‌ر ٣ كرێكاره‌كه به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌هۆی ڕووخانی دیواری كاناڵی ئاوه‌ڕۆی شاری كرمان، ٢ كرێكاری ٢٠ و ٢٩ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی، بریندار بوون.