رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی رێبه‌ندان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “نه‌نۆر”ی بانه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گرووپێك له كۆڵبه‌ران و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بڕیندار بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هیزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ست داوه، “ره‌ئووف دارینه” و خه‌ڵكی بانه ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها به هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، له سنووری “بهروشكانی”ی بانه، سێ كۆڵبه‌ر له به‌رزاییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وتنه خواره‌وه و بڕیندار بوون كه ناسناوی یه‌كێك له‌م كۆڵبه‌رانه،”رزگار ره‌حیمی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ناسناوی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ی دیكه ئاشكرا نه‌كراوه.