له ماوهی ڕۆژانی ڕابروودا هاووڵاتییهكی خەڵکی شاری مەهاباد بهناوی “سیاوەش عەینی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “سیاوەش عەینی”، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی مهدرهسهی “حاجی عەبدووڵڵا ڕۆستەمزادە”ی مەهابادە. هەروەها لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، “ساکار عەینی”، ئامۆزای سیاوەش عەینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەكانی ڕژیم لە ورمێ کراوە. شایانی باسه، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر كران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی “سیاوەش عەینی” ، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.