٣٧ ڕێكخراوی مافی مرۆیی و ناوه‌ندی مه‌ده‌نی له به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای ئاماژه به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پتر له ٩٠ كه‌س له هاووڵاتیان له شاره‌كانی كوردستان له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، خوازیاری سه‌ره‌نجدانی ده‌ستبه‌جێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بوون له ئاست شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان.
به پێی ئه‌م به‌یانییه كه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی وه‌ك ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز و هه‌نگاو و هیتر واژۆ كراوه، ئیتلاعاتی سپا، له ڕۆژی ١٧ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه، ٩٦ كه‌س له هاووڵاتییانی له شاره كوردنشینه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه له هێندێك حاڵه‌تدا تێكه‌ڵ به توندوتیژی بوون. له‌م به‌یانییه هاوبه‌شه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه: ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه له ١٩ شاری ٥ ئۆستانی ئه‌لبۆرز، كرماشان، كوردستان، تاران و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ئه‌نجام دراوه و چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و چالاكانی ژینگه‌پارێز، نووسه‌ران، خوێندكاران و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو، له ناو ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندا ده‌بیندرێن و هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیم، له دانی هه‌ر جۆره زانییارییهك سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م كه‌سانه، خۆیان بواردووه.